دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان شۆڕدەکرێتەوە

0
167

SNN

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەچوارچێوەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگاکان بڕیاردراوە رێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پێداویستیی بەدەستهێنانی مۆڵەتی پڕۆژە بدرێت بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

بەپێی نوسراوێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم کە واژۆی محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەکەی لەسەرە، لەچوارچێوەی رەشنوسی دابەزاندنی دەسەڵاتە دیاریکراوەکان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە، چەند دەسەڵاتێک بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دادەبەزێنرێت.

روونیشیکردوەتەوە، دەسەڵاتی وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و پێداویستیی بەدەستهێنانی و مۆڵەتی پڕۆژە دەدرێت بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان، دواتریش بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکە پێویستە فۆرمی مۆڵەت بە پڕکراوەیی رەوانەی دەستەی وەبەرهێنەران بکرێت و لەماوەی 14 رۆژدا ئەگەر دەستەکە هیچ تێبینیەکی لەسەر نەبوو بە رەزامەندی ئەژمار دەکرێت.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەبەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە، پێدانی مۆڵەتی کۆتایی و واژۆکردنی مۆڵەتی کۆتایی پرۆژەی وەبەرهێنان دەدرێت بە  بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

هەر بە گوێرەی نوسراوەکە وێنەیەک لە مۆڵەتی واژۆکراوی پڕۆژەکە دەدرێت بە دەستەی وەبەرهێنان بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی بەدواداچوون و چاودێریکردنی پرۆژەکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this