دووبارە شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لە چین دەداتەوە

0
270

SNN

له‌ چین هه‌ڵمه‌تێكی فراوان ده‌ستیپێكردووه‌ بۆ پشكنینی هاووڵاتیان و ئاگاداربوون له‌ راده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنای نوێ.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 75 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوون و 53 كه‌سیان هه‌ڵگری په‌تای كۆرۆنای خۆجێیین.

دوای چه‌ند مانگێك له‌ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا له‌ چین، جارێكی دیكه‌ شه‌پۆلێكی كۆرۆنا ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه‌، له‌ ته‌مموزی رابردوودا په‌تای كۆرۆنای گۆڕاو ناسراو به‌ “ده‌لتا” له‌ كه‌رتی جیانگسۆی خۆرهه‌ڵاتی چین ده‌ركه‌وت.

تا ئێستا به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ 3 جار تێستیان بۆ 9.2 ملیۆن كه‌س كردووه‌ و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان به‌سه‌ر سه‌دان هه‌زار كه‌سدا سه‌پاندووه‌، كه‌ له‌ هه‌رێمه‌كه‌ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

هاوكات به‌رپرسانی ته‌ندرووستی زیاتر له‌ 5 هه‌زار كه‌سیان خستووه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ و شارێكی گه‌شتیاری كه‌رتی هونان_یان به‌ ته‌واوی داخستووه‌، كه‌ ملیۆنێك و نیو كه‌سی تێدا ده‌ژیت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this