ئەمریکا و بەریتانیا: ئێران لە پشت هێرشی سەر کەشتییە ئیسرائیلیەکەوەیە و وەڵام دەدرێتەوە

0
194

SNN

هەر یەک لە بەریتانیا و ئەمریکا ئێران بە ئەنجامدەری هێرشی سەر کەشتیەکی ئیسرائیلی لە دەریای عومان تۆمەتبار دەکەن و جەختیش دەکەنەوە کە وەڵامێکی گونجاو بەو هێرشە دەدرێتەوە.

ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “پاڵپشت بە چەند زانیارییەک دڵنیا بووینەوە کە ئێران لە پشت هێرشی سەر کەشتییە ئیسرائیلیەکەوەیە لە دەریای عومان”.

وتیشی، ئەو هێرشە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و  لە گەڵ هاوبەشەکانیان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە سەرقاڵی تاوتوێکردنی وەڵامێکی گونجاون بۆ ئەو هێرشە.

لای خۆیەوە دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش رایگەیاندوە، “ئۆباڵی هێرشەکە لە ئەستۆی ئێرانە و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەرگیز مایەی قەبوڵکردن نییە و لەئێستادا تاوتوێ وەڵامێکی شیاوی ئەو هێرشە دەکەین”.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو کەشتی مێرسێر ستریت کە کۆمپانیای زودیاکی ئیسرائیلی خاوەنیەتی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کرایەسەر و بە هۆیەوە دوو کەس کوژران، کە یەکێکیان بەریتانی بوو، ئەوی تریشیان خەڵکی رۆمانیابوو.

بەرپرسانی ئیسرائیل وێڕای ئەوەی هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە لە ئێران دەکەن، بەنیازن دۆسیەکە ببنە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this