پێنج ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران لە بەغداوە گەیشتە هەرێم

0
237

SNN

ئەمڕۆ دووشەممە، 5 ملیار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، لە بەغداوە رەوانەی هەولێر کراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند: “قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە بەغداوە گەیشتووە، کە بڕی 5 ملیار دینارە، 2 ملیار و نیو بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و یەک ملیار و نیو بۆ هەولێر و یەک ملیاریش بۆ جوتیارانی سنووری پارێزگای دهۆک، لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.

راشیگەیاند:”ساڵانی رابردوو هاتنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دوا دەکەوت، بەڵام ئەمساڵ زوو هاتووە”.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، ئاماژەی بەوەشکرد: “تەواوی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 دابەشکراوە، هی 2014 و 2015 و 2016، بڕی 268 ملیار دیناری هاتوو دابەشکراوە، زیاتر لە 307 ملیار دینار ماوە، رێکارەکان بەردەوامە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕەش، وەزارەتی بازرگانی هەردوولا لەسەر خەتین، بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی لای بەغدا ماوە وەربگیرێت و بەسەر جوتیاران دابەشی بکەین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this