له‌ سه‌لاحه‌دین داعش دوو هاووڵاتی كوشت و پێنجى دیكه‌شی برینداركرد

0
205

SNN

لە هێرشێکی داعشدا لە سەڵاحەدين دوو هاووڵاتی کوژراون و پێنجی ديکەش برينداربوون.

ئەمڕۆ دوو شەممە میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراق، بڵاویانكرده‌وه‌: “دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان  له‌ گوندی ئه‌لبوجوار له‌ قه‌زای زه‌لوعییه‌ له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین” .

راشیانگەياند: “له‌ ده‌ر ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییان له‌ گونده‌كه‌دا دوو كه‌س كوژراون و پێنجی دیكه‌ش بریندارن”.

ئاماژەيان بەوەشکردووە: “دوای هێرشه‌كه‌ چه‌كدارانی داعش ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this