“بریارەكانی قوباد تاڵەبانی كاریگەری باشیان هەبووە لە نەمانی قاچاخچێتی”

0
249

SNN-عەلی حەمە سەعید

وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ ڕێگرتن لە قاچاخچێتی و كاری نایاسایی كاریگەری زۆرباشیان هەبووە لە نەمان و كۆتای هێنان بە هارودەكردنی كاڵاو شمەك بە شێوەی قاچاخ و نایاسایی، بۆ ئەمەبەستەش هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە كە بە تەواوی كۆتایی بەو دیاردەیە بهێنین.

ئیسماعیل عەلی ئاغا، وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ئێمە پێشتریش هەر بەردەوام بووین لە ڕێگەگرتن لە هەر كارێكی نایاسایی و هاوردەركردنی كاڵاو شمەك بە شێوەی قاچاخ، بەڵام دوای بڕیارەكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم بۆ ڕێگرتن لە قاچاخچێتی و بازرگانیی نایاسایی، بووەتە پاڵپشتێكی بەهێز بۆمان كە چاوپۆشی لە هیچ كەس و لایەنێك نەكەین بۆڕێگریكردن لە هەر كارێكی نایاسایی و قاچاخچێتی.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستاشدا هەوڵەكانمان زیاتر چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر لە ڕابردووشدا كارێكی نایاسایی یان قاچاخچێتییەك بوونی هەبووبێت بۆ ئەوەی بەتەواوی بنبڕی بكەین، بۆ ئەومەبەستەش جێەجێكاری هەر بڕیارێكیش دەبین كە لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە دەربچێت تایبەت بە نەهێشتنی كاری نایاسایی و قاچاخچێتی.

وتەبێژەكەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەو پشتیوانییەی كە لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لێماندەكرێت، دەتوانین زیاتر دەستكراوەبین بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی زیاتر توندوتۆڵ كردنی ڕێكارەكان و گرتنەبەری میكانزمی نوێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی قاچاخچێتیی و كاری نایاسایی تا ئەوكاتەی بەتەواوی كۆتایی بەو دیاردەیە دێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this