یەكێتی كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان ئەنجامدەدات

0
282

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندمێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات: “بەهۆی ئەوەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان هێزێكی سەرەكی هەرێمی كوردستانە و لەسەر ئاستی عێراقیش خاوەن پێگەی بەهێزە، بۆیە گرنگە لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوە ئەنجامبدات و سیاسەتی نوێی یەكێتی و خۆئامادەكردن بۆ قۆناغەكانی داهاتووی عێراق و هەرێمی كوردستانیان لەگەڵدا تاوتوێ‌ بكات”.

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: “گومان لەوەدانییە ئەنجامدانی هەر كۆبوونەوەیەك لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كارێكی پێویست و گرنگی خۆیی هەیە، بۆیە یەكێتی نشتیمانی كوردستانیش وەك هێزێكی سەرەكی هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی دیكە تاوتوێی ئەو گۆڕانكارییانە بكات كە وابڕیارە لە داهاتوودا بێنە ئاراوە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بە تایبەت لەبابەتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوكات خۆ ئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكان”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “بەشێكی دیكەی ئامانجی كۆبوونەوەی یەكێتی لەگەڵ هێزو لایەنەسیاسییەكان گەیاندنی سیاسەتی نوێی یەكێتییە بۆ چۆنیەتی كاركردن بۆ زیاتر ڕێكخستنەوەی ناوماڵی كوردی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو كێشەو گرفتانەی كە دێنە بەردەم كۆدەنگی لایەنە سیاسیەكان لەسەر ئاستی عێراق بەتایبەت لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان، بەتایبەت كە یەكێتی گەمەكەرێكی سەرەكییە لەسەرئاستی عێراق و سەرۆك كۆمار لە ئێمەیە بۆیە هەموو ئەمانە وادەكات كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە گرنگییەوە لەگەڵ هێزە سیاسییەكان كۆبوونەوە ئەنجامبدات”.

وتەكانی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لە كاتێكدایە كە وابڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان کۆببێتەوە و لە كۆبوونەوەكاندا چەندین تەوەرەی تایبەت بەهەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێبكەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this