کازمی چەند بڕیارێکی لە بواری چاکسازیدا راگەیاند

0
253
موستەفا کازمی

SNN

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران (دووشەممە 2ی ئابی 2021) مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاکسازیی کرد و ڕایگەیاند، ڕێوشوێنە کارگێڕییەکانی چاکسازییەکانی ناو پلانی “وەرەقەی سپی” دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، “لەو کاتەوەی کە چاکسازییەکانی وەرەقەی سپیمان دەستپێکرد بۆ چارەسەرکردنی گەندەڵییەکان هەوڵمان دەدا کەشێکی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی بخوڵقێنین.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئابوریی وڵات لە ئەنجامی گەندەڵییەکی زۆرەوە گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر نزم، بەڵام هیوای ئەوە هەیە بۆ دۆخی بەهێزی خۆی بگەڕێندرێنەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this