زياد کاکە ڕەزا: نەهێشتنی قاچاخچێتی و کاری ناياسايی لە بەرژەوەندی گشتيدايە

0
364

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: “بڕیارو ڕاسپاردەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەبارەی كۆتایی هێنان بە قاچاخچێتی و كاری نایاسایی و هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، بڕیاری دڵخۆشكەرن و ئێمە لە فراكسیۆنی پارتی پشتگیری تەواوی بڕیارەكان دەبین”.

زیاد كاكەڕەزا، سەركی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی ئەو بڕیارو ڕاسپاردانەی كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەریكردوون لەبارەی كۆتایی هێنان بە دیاردەی قاچاخچێتی و كاری نایاسایی و دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، دەبوو زووتر دەربكرانایە و جێبەجێبكرانایە، بەڵام ئێستاش درەنگ نییە و كارێكی زۆر باشە و لەبەرژەوەندی گشتیدا دەیبینینەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “بڕيارەکانی قوباد تاڵەبانی جێگای دەستخۆشیە لەبارەی نەهێشتنی هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ‌ ژمارە و بێ‌ تابلۆ و هاوكات كۆكردنەوەی داهاتی خاڵە سنوورییەكان بەشێوەیەكی ڕێك و پێك كە لە ئەنجومەنی وەزیرانیشەوە بەهەمان شیوە ئەو ئەركەی پێسپێردراوە كە بەرپرسی كۆكردنەوەی داهاتی گومرگ و خاڵە سنورییەكان بێت”.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو: “بەدڵنیایی نەك هەر ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بەڵكوو تاك بەتاكی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت فەرمانبەران و مووچەخۆران بەم هەنگاوانەی ( قوباد تاڵەبانی ) خۆشحاڵن و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازن، بۆیە ئێمە لە فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتگیری تەواو لەو هەنگاوانەی ( قوباد تاڵەبانی) دەكەین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this