بەریتانیا لیستی گەشتوگوزاریی نێودەوڵەتیی نوێ کردەوە و چەند وڵاتێکی لە لیستی سور دەرهێنا

0
682

SNN

وەزارەتی گەیاندنی بەریتانیا، لیستی گەشتیارانی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی نوێ کردەوە، بەمەش چەند وڵاتێک کە پێشتر لە لیستی سوردا بوون، خراونەتە لیستی زەردەوە.

بەگوێرەی لیستەکە هاووڵاتییانی بەریتانیا و ئەوانەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان لەو وڵاتە هەیە و لە ئیمارات، قەتەر، هیندستان و بەحرێن-ەوە دەچنە بەریتانیا، خراونەتە لیستی زەردەوە لە کاتێکدا پێشتر لە لیستی سووردابوون، ئەم گەشتیارانە پێویستە لە کاتی گەڕانەوەیان لە هۆتێل خۆیان کەرەنتین بکەن.

هەروەها ئەو هاووڵاتییانەی لە ئەڵمانیا، نەمسا، سلۆڤینیا، سلۆڤاکیا، لیتوانیا، رۆمانیا و نەرویج-ەوە دەچنە بەریتانیا، خراونەتە لیستی سەوزەوە، ئەم گەشتیارانە پێویست ناکات کەرەنتین بکرێن، تەنها پێویستە پێش هاتنیان و دوو رۆژ دوای گەیشتتنیان بە بەریتانیا، پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن.

لە لایەکی دیکەشەوە ئەو کەسانەی لە فەڕەنسا-وە دەچنە بەریتانیا و دوو دۆز ڤاکسینیان وەرگرتووە، هەروەها کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ کەرەنتین ناکرێن.

هەریەکە لە وڵاتانی مەکسیک، جۆرجیا و تورکیا لە لیستی سووردا ماونەتەوە.

لە رۆژی یەکشەممەوە کار بەم لیستە نوێیە دەکرێت و ئەو گەشتیارانەی لە وڵاتانی ناو لیستی سوورەوە دەچنە بەریتانیا پێویستە بۆ ماوەی 10 رۆژ لە یەکێک لە هۆتێلەکانی نزیک فڕۆکەخانە خۆیان کەرەنتین بکەن و کرێی مانەوەشیان لە ئەستۆی خۆیان دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this