تورکيا..له‌ كۆی 214 ئاگر 202یان كۆنترۆڵكراوە

0
190

SNN

سه‌رۆکكۆماری توركیا رايگەياند: “له‌ كۆی  214ئاگر له‌  46پارێزگای ئەو وڵاتە 202یان كۆنترۆڵكراون”.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆککۆماری تورکيا له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، زانیاریی له‌باره‌ی ئاگری دارستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و رايگەياند: “هه‌وڵه‌كانمان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كان، له‌ وشكانی و ئاسمانه‌وه‌ به‌رده‌وام زیاد ده‌كه‌ین و درێژه‌ پێده‌ده‌ین، هه‌رگیز رێگه‌ ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان ببێته‌ بیابان”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ كاره‌كاندا  18فڕۆكه‌،  850ئۆتۆمبێلی ئاوپرژێن و تانكه‌ر، 57هێلیكۆپته‌ر، 150 ئۆتۆمبێلی كار، نۆ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و پێنج هه‌زار و  250كارمه‌ند به‌شدارن، سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاندووه‌: “له‌ كۆی  214ئاگر له‌  46پارێزگا، 202 یان كۆنترۆڵ كراون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this