پارێزەرەکانیان: سزادراوانی بادینان ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت

0
273

SNN

 تیمی پارێزه‌رانی چالاكوانه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان دەڵێن:”سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان ) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەو پەڕی خراپیدایە”.

 

تیمی پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان بانگەوازێکیان ئاراسته‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایتی پەڕلەمان کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، فراكسیونه‌ جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق، دەستەی مافی مرۆڤ و تەواوی لایەنە پەیوەنددارەکان  کردوە.

 

له‌ بانگه‌وازه‌كهدا هاتووە: “هەر ئێستا هەواڵمان پێگەیشتووه‌ کە سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت” له‌سه‌ر ئه‌و بنمه‌مایه‌ش رایانگەیاندوە: “داواتان لێ دەکەین بە پیر بانگەوازەکەمانەوە بێن کە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەو پەڕی خراپیدایە و دورە لە هەموو بەها ئینسانییەکان و هیچ رەچاوی مافەکانی زیندانیانیان لەگەڵ ناکرێت”.

 

تیمی پارێزه‌ران داواشیكردوه‌ بە زوترین کات سزادراوه‌كان بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر یاخود چاکسازی زەڕکا لە دهۆک و رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک دەبێت بگوازرێنەوە چاکسازی و وەک هەر زیندانیانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

 

له‌كۆتایی بانگه‌وازه‌كه‌شدا تیمی پارێزه‌ران رایگه‌یاندوه‌ “ئەوانە مرۆڤن و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەن و هیچ بیانوویەک نییە بۆ  هێشتنەوەیان لە زیندانی ئاسایش و نایاساییشە مانەوەیان لە ئاسایش و پێویستە بە زووترین کات سزادراوان رادەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی بکرێن “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this