حزبی دیموکراتی کوردستان: ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەمان لە هەولێر کوژرا

0
177

SNN

حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) رایگەیاند: ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەیان لە شاری هەولێر کوژراوە و شوێنەواری ئەشکەنجە بە تەرمەکەیەوە دیارە.

لە راگەیەنراوێکدا حزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندوە: رۆژی پێنج شەممە موسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەیان لە شاری هەولێر رفێنراوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی لە حاڵێکدا ئاسەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوە دیاربووە لە ژورێکی هۆتێل گوڵی سلێمانی دۆزراوەتەوە.

حزبی دیموکرات لە راگەیەنراوەکەیدا رفاندن و کوشتنی ئەو سەرکردەیەی خستوەتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و باسی لەوەکردوە، لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لەو بارەوە رادەگەیەنن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێریش لە راگەیەندراوێکدا وتی:  “ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 7 ئابی 2021 لە لایەن کارگێڕیی هۆتێل (گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە لە روداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە.  دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، دەرکەوت کەسی کوژراو هاووڵاتی کوردی رۆژهەلات بە ناوی (موسا بابە خانی) . لێکۆلینەوە لە تاوانەکە دەستی پێکردوەو دوای تەواوبونی لێکۆلینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیەندرێت”.

موسا باباخانی لەدایکبووی 1982ی شاری کرماشان بووە و لە ساڵی 1999 چووەتە ریزەکانی حزبی دیموکرات و لە کۆنگرەی 17ی ئەو حزبەدا بووە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی واتە سەرکردایەتی حدک.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this