نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 200 ملیارەكەو دابەشكردنی مووچە

0
803

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە كە تا ئێستا ناردنی 200 ملیاردینار لەلابەغداوە بۆ هەرێم هیچ گرفتێكی بۆ دروست نەكراوە هەركات دەستبەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقیش كرا ئەو بڕە پارەیەش ڕەوانەی هەرێم دەكرێت كە دەكەوێتە دوای 15ی مانگ، هاوكات دابەشكردنی مووچەش لەهەرێم لەكاتی خۆیدا دەستپێدەكات.

بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای هەریم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لێرەو لەوێ‌ باس لەوە دەكرێت كە گوایە وەزیری دارایی عێراق بۆ ئەم مانگە ئامادە نییە 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت دوورن لەڕاستییەوە، چونكە مانگی پێشووش بەهەمان شێوە وەزیری دارایی عێراق ناڕازی بوو بڵام دواجار هەر ئەو بڕە پارەیە ڕەوانە كرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كاتی سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ ئەمەریكا و شاندی هەرێمیش لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق لە ئەمەریكا كۆبوونەتەوە و سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیایی داوەتە شاندەكەی هەرێم كە ناردنی 200 ملیار دینارەكە بەردەوامی دەبێت و هیچ گرفتێك نایەتە پێش، بۆیە ئەوەی دەوترێت دوستكردنی دڵەڕاوكێە لە لای هاووڵاتیان.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەە، بە دڵنیاییەوە لە 25ی مانگ دەستدەكرێتەوە بە دابەشكردنی مووچە و خۆشبەختانە داهاتی ئەم مانگەش بە بەراورد بە مانگەكانی پێشوو زیادیكردووە، بۆیە لەگەڵ گەیشتنی 200 ملیار دینارەكە دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت بە بێ‌ لێبڕین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this