“جێگيرکردنی هێز لە مەرزەکان بە مەبەستی نەهێشتنی قاچاخچێتی و کاری ناياساييە”

0
664

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەمەبەستی ڕێگریكردن لە لەهەر كارێكی نایاسایی و هاوردەكردنی كاڵاو شمەك بە شێوەی قاچاخ، بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، بریاردرا كە لەسبەینێوە هێزێكی تایبەتی ئاسایش كە سەر بە ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە هەردوو مەرزی باشماخ و پەروێزخان جێگیربكرێن چاوپۆشیش لەهیچ كەس و لایەنێك ناكەن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئاسایشی سلێمانییەوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: “بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی و بەمەبەستی نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی و كاری نایاسایی لە سبەی دووشەممەوە هێزێكی ئاسیشی سەر بە ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە هەریەكە لە مەرزەكانی پەروێزخان و باشماخ جێگیر دەكرێن”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەو هێزانەی كە جێگردەكرێن لەو دوو مەرزە نێودەوڵەتییە هەموو دەستەڵاتێكیان پێدەدرێت كە چاوپۆشی لەهیچ كەس و لایەنێك نەكەن ئەگەر بیانەوێت كاری نایاسایی بكەن و كاڵاو شمەكی قەدەغەكراو بەشێوەی نایاسایی هاوردەی هەرێم بكەن لە ڕێگەی ئەو دوو مەرزەوە”.

SNN ئەوەشی زانیوە كە هێزەكەی ئاسایش بە بەردەوامی و بە شەو بەڕۆژ چاودێری وردی هاتووچۆی ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانە دەكەن كە لەڕێگەی ئەو دوو مەرزەوە كاری هاوردەكردن و هەناردەكردنی كاڵاو شمەك دەكەن، هێزەكەش مەبەستیانە كۆتایی بە هەر كارێكی قاچاخچێتی بهێنن لەو دوو مەرزە نێودەوڵەتییە.

بە گوێرەی بەداداچوونەكانی SNN بەرپرسانی هەردوو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و پەرویزخان خۆشحاڵن بە دەركردنی وەها بڕیارێك بۆ ناردنی هێزی ئاسایش بۆ ڕێگریكردن لەهەر كارێكی نایاسایی و كاری قاچاخچێتی لەڕێگەی ئەو دوو دەروازە نێودەوڵەتییەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this