وەزیری نەوتی عێراق داوای شەفافیەت لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

0
321

SNN

ئەمڕۆ وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی نەوتییان کرد، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند “پێویستە شەفافیەتێکی زۆر لە کەرتی نەوتدا بوونی هەبێت”.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق بە کەمال ئەتروشی راگەیاند: “پێویستە شەفافیەتێکی زۆر لە بەڕێوەبردنی کەرتی نەوتدا هەبێت لە سەرتاسەری عێراقدا، هەروەها دەبێت لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان بکرێت بەجۆرێک کە بەرژەوەندی نیشتمانی پێشبخرێت”.

هاوکات وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئومێدەواربوو لەگەڵ وەزیری نەوت و حکومەتی فیدراڵیدا هەماهەنگی دروستبکرێت و وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتدا بکرێت لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا.

وەزیری نەوتی عێراق هیوای خواستووە دیدار و گفتوگۆكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان-دا، لاپەڕەیەكی نوێی گفتوگۆی بابەتییانەی جددی بكەنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی دەقە دەستوورییەكان كە مافی پارێزگا و هەرێمەكانیان دەستەبەر كردوون.

وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، لەبارەی دیدارەكەوە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “هەستم بە هەماهەنگی و بەدەمەوەهاتنی گەورەی وەزیری نەوت و كاربەدەستانی وەزارەتەكە كرد بەمەبەستی چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵواسراوەكان لەنێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێمی كوردستان-دا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this