وەزارەتی په‌روه‌رده‌ روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌رماڵه‌یه‌كی مامۆستایان ده‌دات

0
211

SNN

سامان سیوه‌یلی وته‌بیژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: “سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبونه‌وه‌ی نوسراوێك له‌ سۆشیال میدیا كه‌ تیایدا ئاماژه‌كراوه‌ به‌ ده‌رماڵه‌ی بڕاوه‌ (مقطوع)ی مامۆستایان و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شه‌وانه‌، رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م بابه‌ته‌ ھیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و ھیچ نوسراوێكی فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌رنه‌چووه‌”.

دەشڵێت “بابه‌تی ده‌رماڵه‌ و ده‌ستكاریكردنی له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ نییه‌”.

پێشتر نوسراوێك له‌ژێر ناوی “رێكخستنه‌وه‌ی میلاك و گواستنه‌وه‌ و دانانی كاتی مامۆستایان بۆ ساڵی (2021-2022)” له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌پێی نوسراوه‌كه‌، خه‌رجكردنی 150 هەزار دیناری ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان به‌پێی به‌شه‌ وانه‌كان ده‌بێت، مامۆستای بنه‌ڕه‌تی له‌ مانگێكدا 100 به‌شه‌ وانه‌ بڵێته‌وه‌ پاره‌كه‌ی پێده‌درێت، ئه‌گه‌رنا بۆ هه‌ر به‌شه‌ وانه‌یه‌ك 1500 دیناری لێ ده‌بڕدرێت، مامۆستای ئاماده‌ییش پێویسته‌ 92 به‌شه‌ وانه‌ بڵێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌و ژماره‌یه‌ كه‌متر وانه‌ی وته‌وه‌، بۆ هه‌ر به‌شه‌ وانه‌یه‌ك 1630 دیناری لێده‌بڕدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this