لە %10ی دانیشتووانی هەرێم هەنگوین خۆرن، ئەمساڵیش زیاد لە 700 تەن هەنگوێن بەرهەم هاتووە

0
205

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژە بەوەدەكات سەرەڕای بوونی وشكەساڵی و كەمبارانی بەڵام ئەمساڵیش ڕێژەیەكی باش هەنگوین بەرهەم هاتووە كە بڕەكەی دەگاتە زیاد لە 700 تەن، پارێزگای هەولێریش زۆرترین هەنگوینی تیادا بەرهەم هاتووە، هاوكات نرخی هەنگوینی باش نزیكەی 50 هەزار دینارە بەشێوەیەكی گشتیش لە %10ی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان هەنگوین خۆی ڕاستەقینەن.

فاخر ئەحمەد، بەڕێوەبەری پاراستنی ڕووەك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ وەك پێویست باران نەباری و بەجۆرێك لە جۆرەكان وشكە ساڵی هەبوو لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەڵام خۆشبەختانە بەرهەمی هەنگوین لە مساڵیشدا لە ئاستێكی باشدا بوو بەجۆرێك بە تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر بڕی 500 تۆن هەنگوین بەرهەم هاتووە و لە پارێزگای دهۆك بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرهەم كەمیكردووە ئەمساڵ تەنها 50 تۆن هەنگوین هەبووە، لە پارێزگای سلێمانیش زیاد لە 50 تۆن هەنگوین بەرهەم هاتووە لە بناری قەندیلیش بڕی 100 تەن هەنگوین بەرهەم هاتووە، بەو جۆرەش ئەمساڵ زیاد لە 700 تەن هەنگوین بەرهەم هاتووە لە كاتێكدا ساڵی ڕابردوو 900 تا هەزار تەن هەنگوینمان هەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەمساڵدا نرخی هەنگوینی باش نزیكەی 55 هەزار دینارە بۆ كیلۆیەك، هاوكات، بەگوێرەی ئامار و بەدواداچوونەكانمان نزیكەی لە %10ی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان هەنگوین خۆی ڕاستەقینەن، مەبەستمان لە ڕاستەقینە ئەوەیە كە رۆژانە هەنگوین بەكاردەهێنن بۆخواردن نەك ئەوەی تەنها بۆ جارێك بێت و بەمەبەستی نەخۆشی بەكاری بهێنێت، ئەو بڕە هەنگوینەشی كە ئەمساڵ بەرهەم هاتووە بەشی پێداویستی ناوخۆیی هەرێم دەكات.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئێمە ناتوانین بڵێین هەنگوین كام ناوچەی كوردستان هەنگوینێكی پلەیەكە بەڵكوو ئەوە لە تاقیگەكان دەردەكەوێت ئەوەش بە گوێرەی ڕێژەی شەكرو ئەو مادە خۆراكیانەی كە لە هەنگوینەكەدا هەیە، بۆیە ئەوەی دەوترێت هەنگوینی فڵان شوێن پلەیەكە هیچ بنەمایەكی زانستی نییە و دەكەوێتە سەر جۆری پەروەردەكردنی هەنگەكان لەلایەن هەنگەوانەكانەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this