ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێك دەدات

0
1283
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی بەڕێوەچوو كە تیایدا چەند بڕیارێك دەركران، ئەمڕۆش جارێكی دیكە مەکتەبی سیاسی یەكێتی بەسەر پەرشتی بافل تاڵەبانی كۆدەبێتەوە چەند بڕیارێك دەردەكرێن كە پەیوەستن بە خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق و دۆخی ناوخۆی یەكێتی و زیاتر خۆڕێكخستنەوەی یەكێتی ناو یەكێتی و بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارانەی كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان دەركراون.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بەسەر پەرشتی بافل تاڵەبانی كۆبوونەوەی مەكەتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی و لە ناو بینای مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەڕێوە دەچێت، بەڵام هێشتا كارنامەی كۆبوونەوەكەمان بەدەست نەگەیشتووە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN كۆبوونەوەكە پەیوەستە گفتوگۆكردن لە بارەی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق و پێدانی ڕێنمایی بە چۆنیەتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەستبەكار بوونی ڕێكخستنەكانی یەكێتی بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان.

بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەش تایبەت دەكرێت بە بەدواداچوون لەسەر ئەو بڕیارانەی كە لە ماوەی ڕابردوودا دەركراون لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان بە تایبەت بابەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و دەركردنی چەندین بڕیاری دیكەی تایبەت خۆڕێكخستنەوەی زیاتری ناو خۆی یەكێتی

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this