ژمارەیەک لە شۆفێرانی تەکسی لە هەولێر دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کۆبوونەوە

0
251

SNN

لە بەردەم بینای پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر ژمارەیەک لە شۆفێرانی تەکسی گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.

ئەو شۆفێرانە داوایان کرد، یان نرخی بەنزین کەمبکرێتەوە، یان چەند بەنزینخانەیەک بۆ تەکسییەکان تەرخان بکرێت، بۆ ئەوەی بە نرخی کەمتر بەسەریاندا دابەش بکرێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کاریگەری خراپی کردوەتە سەر بژێویان و ئەو پارەیەی رۆژانە بۆ بەنزینی تەرخان دەکەن، زیاترە لەو پارەیەی رۆژانە دەستیان دەکەوێت.

هەر ئەمڕۆ لە دژی بێ ئاوی دانیشتووانی گەڕەکی باداوەی هەولێر خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان رێکخست و بۆ ماوەیەک شەقامی 100 مەتری شارەکەیان داخست.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this