وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم گفتوگۆ لەبارەی دروستکردنی نۆ بەنداو دەکات

0
237

SNN

وەزارەتی کشتوکاڵ رايگەياند: “لەگەڵ دوو کۆمپانيای تورکی کۆبوونەتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆسەی دروستکردنی نۆ بەنداوی ستراتيژی لە هەرێم، کە لە ماوەی رابردوودا وەزارەتەکە ئاماژەی پێکردبوو”.

بەپێی راگەيەندراوێک کە لە پەيجی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بڵاوکراوەتەوە: “بە ئامادەبوونی ستافێکی باڵای تایبەتمەندی وەزارەت، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای هەردوو کۆمپانیای بیرلیک و هایدرۆ دیزاینی تورکی كرد كه‌ به‌ مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی پرۆسەی دروستکردنی نۆ بەنداوی ستراتیژیی لە هەرێمی کوردستان بەپێی سیستمی (PPP) کە لەلایەن وەزارەتەکەوە کار بۆ دروستکردنیان دەکرێت”.

لە راگەيەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “بۆ ئەو مەبەست بەسەرپەرشتی کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ، گرووپی کۆمپانیاکانی بیرلیک و هایدرۆ دیزاینی تورکی سیمنارێکیان پێشکەشکردووە دەربارەی ئەزموونی بنیاتنانی بەنداوەکان و سەرچاوەکانی ئاودێری و دیزاین و پرۆژەکانی گلدانەوەی ئاو بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی هاوبەشی نێودەوڵەتیی”.

لە راگەیەنداوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو: “هەردوو کۆمپانیاکە داخوازیی و پرۆپۆزەلی خۆیان پێشکەش بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کردووە هاوشانی زیاتر لە  60کۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی بۆ دروستکردنی بۆ بەنداوە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان کە لەماوەی رابردوودا راگەیاندنی بۆ کراوە و بۆ یەکەمین جارە بە شێوازی سیستمی هاوبەشی کەرتی تایبەت و گشتی (PPP) ئەنجامدەدرێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: “دوا بە دوای ناردنی زانیاری پێویست و دیزاین و جەدوای ئابووری و لیستی بەنداوەکان لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ئێستادا لە رێگەی لیژنەیەکی باڵای هاوبەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیراسەی داخوازینامەی کۆمپانیاکان و توانای بنیاتنانی بەنداوەکان و پرۆژەکانی ئاودێری دەکرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this