ئەمریکا نیو ملیۆن ژەمە ڤاکسین بۆ عێراق دەنێرێت

0
228

SNN

بەرپرسێکی کۆشکی سپی رایگەیاند ئەمریکا زیاتر لە 500 هەزار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق دەنێرێت و بڕیارە رۆژی شەممە بگاتە وڵاتەکە.

بەرپرسەکەی کۆشکی سپی کە قسەی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز کردووە باسی لەوەکردووە ئەو ڤاکسینەی کە ئەمریکا بۆ عێراقی دەنێرێت لەجۆری فایزەرە و بە دیاریکراوی 503 هەزار و 100 ژەمە ڤاکسینە کە لە رێگەی بەرنامەی کۆڤاکس-ی تەندروستی جیهانییەوە دابەشدەکرێت.

ئەم هاوکارییەی ئەمریکا لە چوارچێوەی بڕیارێکی واشنتندایە بۆ تەرخانکردنی 110 ملیار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵاتانی جیهان، کە هەفتەی رابردوو بڕیاری لەسەردابوو، زیاتر لە 90 وڵاتی جیهان سوودمەنددەبن لێی.

لە ئێستادا هەرسێ جۆری ڤاکسینەکانی ئەسترازینیکا و فایزەر و سینۆفارم لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەستن، هەر بڕێک لە ڤاکسینیش لە رابردوودا گەیشتبێتە عێراق پشکی هەرێمی لێ جیاکراوەتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this