لیژنەی وزە: پێشنیارێکمان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین کردووە

0
411
بەنزین

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی لیترێك بەنزینی جۆری موحەسن نزیك بووەتەوە لە هەزار دینار ئەمە نیگەرانی هاووڵاتیان و شۆفێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بە هەماهەنگی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و نوێنەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەوڵی دابەزاندنی نرخی بەنزین دەدەین.

گولیزار رەشید، جێگری سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەستە بەچەند هۆكارێكەوە لەوانە كەمبوونەوەی هاوردەكردنی بەنزین لە دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها دانانی باج لەسەر هاوردەكردنی ئەوە سەرەڕای ئەوەی خواستی هاووڵاتیانیش هۆكارێكی دیكەی بەرز بوونەوەی نرخی بەنزینە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئێمە لە لیژنەكەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و نوێنەری هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی ئەوەداین ڕێگاچارەیەك بۆ چاودێریكردنی نرخی بەنزین و دابەزاندنی بدۆزینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پێمان باشە ئەو بەنزینەی لە پاڵاوگەناوخۆییەكانەوە بەرهەمدەهێندرێت و بەنرخی 660 دینار دەدەرێت بە چەند بەنزینخانەیەكی دیاریكراو، لە مەودوا گۆڕانكاری بەسەردابێت و تەنها ئەو بەنزینخانانە نەگرێتەوە كە تا ئێستا وەریان گرتووە بەڵكوو هەرجارەی بدرێت بە چەند بەنزینخانەیەكی دیكە، بۆ ئەوەی زیاتر سودی لێوەربگیرێت و نرخی بەنزینیش زیاتر داببەزێت.

وتەكانی جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە بەردەوام نرخی بە نزین بەرز دەبێتەوە دوێنێش لە ڕێگەی مەرزی نیودەوڵەتی باشماخەوە پاڵاوگەیەك هێندرایە سنوری پارێزگای سلێمانی كە بە كەوتنەكاری دەتوانێت ڕۆژانە 850 هەزار لیتر نەفتا بگۆڕێت بۆ بەنزینی جۆری موحەسەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this