ژاپۆن دەیەوێت لە سەر مانگ خۆراک بەرهەمبهێنێت

0
372

SNN

حکومەتی ژاپۆن بە هاوکاری کەرتی تایبەتی وڵاتەکەی بەنیازە تویژینەوە لەسەر ئەوە ئەنجام بدات، کە ئایا دەکرێت کە لەسەر مانگ سەرچاوەکانی خۆراک بەرهەمبهێنرێت یان نا.

بەپێی هەواڵێکی میدیای فەرمی ژاپۆن حکومەتی تۆکیۆ لە چوارچێوەی پرۆژەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکەی دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەک کردووە لە بارەی ئەگەری بەرهەمهێنانی خۆراک لەسەر مانگ.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج له‌ پڕۆژه‌كه‌، كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ت و کەرتی تایبەتەوە بودجه‌ی بۆ دابینده‌كرێت، ئه‌وه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر مانگ خۆراك به‌رهه‌م بهێندرێت و پێداویستی بۆ خۆراك پڕ بكرێته‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی مۆرگان ستانلی داهاتی پیشه‌سازیی بۆشایی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ئێستا 350 ملیار دۆلاره‌ له‌ 2040دا ده‌گاته‌ یه‌ك ترلیۆن دۆلار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this