وەزارەتی ناوخۆ: رێگە بە هەندێک ئۆتۆمبێل دەدرێت ژمارەی ئينگليزی ببەستن

0
303

SNN

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رايگەياند: “رێگە بەهەندێک جۆری تۆتۆمبێل دەدەن کە ژمارەی ئينگليزی ببەستن لە ئۆتۆمبێلەکانيان”.

وەزارەتی ناوخۆ لە نوسراوێکداکە واژوی رێبەر ئەحمەد وەزيری ناوخۆی لەسەرە بڵاويکردەوە: “ڕێگە دەدرێت بە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) تۆمارن، تابلۆكانیان بە زمانی ئینگلیزی ببەستن، بەو مەرجەی تابلۆكە لەو بەڕێوەبەرایەتییانە چاپ كرابێت و ئۆتۆمبێلەكەش كارتی تایبەتی بۆ ڕێكخرابێت كە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان دەردەچێت و ڕێگە بە گەشتكردنی دەدرێت زیاتر لە جارێك”.

بەپێی فەرمانەكە: “هەر كاتێك ئەو ئۆتۆمبێلە لە گەشتەكەی گەڕایەوە، پێویست ناكات تابلۆ ئینگلیزییەكە لێ بكاتەوە”.

سزای ئەوەش بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلەكان دانراوە كە لە حاڵەتی جێبەجێنەكردنی بڕگەكانی یەكەم و دووەمی فەرمانە وزارییەكە، بڕی   500 هەزار دینار پێبژاردنی لێ وەردەگیرێت.

جگە لەوەی خاوەنی هەر ئۆتۆمبێلێك تابلۆ بە زمانی ئینگلیزی ببەستێت بەبێ رەچاوكردنی خاڵی یەكەم، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت و بەپێی ماددە  279لە یاسای سزادانی عێراقی دەدرێتە دادگا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this