بەمانەوەی هێزەكانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم كۆتایی بە قاچاخچێتی هاتووە

0
581

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت فەرمانكرا بە ناردنی هێزی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان، لەماوەی یەك هەفتەی مانەوەیان لەو دوو مەرزە توانیویانە زۆر سەركەوتووانە كۆتایی بە كاری قاچاخچێتی و كاری نایاسایی بهێنن لەو دوو مەرزە سەرەكییە، هاوكات تا ئێستا لەمەرزەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل هیچ ڕێكارێك بۆ كۆتایی هێنان بە كاری قاچاخچێتی نەگیراوەتە بەر.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لەسەرچاوەیەكی بەرپرس لە هێزی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ماوەی زیاد لە هەفتەیەكە بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەو هێزانە ڕەوانەی هەردوو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێزخان كراون، لەوماوە كەمەشدا گۆڕانكارییەكی زۆر باش بەسەر كاری بازرگانی و كۆتایی هێنان بە كاری قاچاخچێتی و كاری نایاسایی لە هەردوو مەرزی پەروێزخان و باشماخ هاتووە، ئەو كەسانەشی كە پێشتر بەو كارە هەڵدەستان لە ئێستادا لەوە دڵنیابوونەتەوە كە ڕێگەیان پێنادرێت بۆخۆیان وازیان لە قاچاخچێتی هێناوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لێرە جێگیر كراوین كاری سەرەكیمان كۆتایی هێنانە بەهەر كارێكی نایاسایی كە دەتوانین بڵێن لەو ماوەیەكی ئێمە لێرە بووین بە شەو بەڕۆژ چاودێری هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانمان كردووە و هیچ گرفتێكیشمان بۆ كاری بازرگانی هاووڵاتیان دروستنەكردووە بەڵكوو بە پێچەوانەوە هاوكار و كارئاسانكەر دەبین بۆیان بەڵام ڕێگە بە هیچ قاچاخچییەك نادەین لەم سنورانەوە كاری خۆیان بكەن.

جێگیركردنی ئەو هێزانەی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە هەردوو مەرزی باشماخ و پەروێزخان لە كاتێكدایە كە بە گوێرەی بەدواچوونەكانی SNN تا ئێستا لە مەرزەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران هیچ ڕێكاری پێویست و ناردنی هێز بۆ كۆتایی هێنان بەكاری قاچاخچێتی و كاری نایاسایی لەو دوو دەروازەیی هەرێم نەگیراوەتەبەر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this