عەلی حەمەساڵح: لەژێر تەلارە بەرزەکانی هەولێرەوە کارەساتێک خۆی حەشارداوە

0
426

SNN

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا رایگەیاندوە: “لەگەڵ چەند شارەزایەک سەرقاڵی توێژینەوەین لەسەر “گرفتی ئاو وەک گەورەترین مەترسی لەسەر دانیشتوانی ھەرێم. لەبەشێکدا باسی مەترسی ژمارەیەکی ئێجگار زۆر بیرمان کردوە، کەچۆن کاریگەری لەسەر ئاوی ژێر زەوی ھەولێر دروستکردوە.. لەو نێوەندەش پرۆژەکانی نیشەجێبونی وەبەرھێنانی سەنتەری ئەم مەترسیە گەورەن”.

باسی لەوەشکردوە: “چەند ساڵێکە پرۆژەی تاوەرەکانی نیشتەجێبون و ڤێلاکان، بەخێرایەکی زۆر زیادی کردوە.. ھەندێک پێیوایە سیمایەکی جوانی بەھەولێر بەخشیوە، بەبێ وردبونەوە چ کارەساتێک لە ژێرەوە بەڕێوەیە”.

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردوە: “ئەم پرۆژانە گرفتی ئاویان نیە، بەشێکی زۆریان ئاوی بەردەوامیان ھەیە، بەڵام دابینکردنی ئەم ئاوە کارەساتێکی لە پشتە..  ئاوی ژێر زەوی موڵکی گشتیە، ئایا دەکرێت ھەرکەسێک چەند بیری ویست و بەھەر قوڵیەک، بیر لێبدات؟ بێگومان نەخێر!!  خاوەنی ئەم پرۆژانە سەرقاڵی فرۆشتنی ئاوی ژێر زەوین! لەژێر چەتری پارەی خزمەتگوزاری پارەی ئاو لە بەشداربوان وەردەگرن و ھیچ بڕە پارەیەک نادەن بە حکومەت؟، ھەموو ماڵێک لە گەڕەکەکاندا ناچار دەکرێت پێوەری ئاو ببەستێت، بەڵام لە نێو ئەم پرۆژانەدا پێوەری ئاویان نیە! “.

 

عەلی حەمەساڵح راشیگەیاندوە: “لەتەنیشت وشکە ساڵی، ئەم بیرانە ھۆکارێکی سەرەکین بۆ وشکبونی سەدان بیرو کەمبونی ئاوی ژێر زەوی، بەجۆرێک قوڵایی بیر لە سنوری ھەولێر گەشتوەتە نزیکەی 600 مەتر “.

 

لە کۆتاییشدا رایگەیاندوە: “ئەگەر سیستمی دابینکردنی ئاو و پرۆسەی دابەشکردنی بەمشێوە بەردەوام بێت، گرفتی ئاو دەبێتە گەورەترین گرفت لە ھەرێمی کوردستان”. بۆیە پێشنیازی کردووە لەبری پشتبەستن بە بیری ئاو، پێویستە سود لە ئاوی سەرزەوی وەربگیرێت لە ڕێگای بەنداوەکانەوە، هەروەک راشیگەیاندوە: پێویستە پرۆژەکانی نیشتەجێبون بە تۆڕی گشتی ئاوەوە ببەسترێنەوەو ھەمان سیستمی گشتیان بەسەردا جێبەجێبکرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this