هاتووچۆی گەشتياری لە مەرزی پەروێزخان راگيرا

0
196

SNN

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان رایگه‌یاند: “له‌سه‌ر بڕیاری كۆماری ئیسلامی ئێران، هاتووچۆی گه‌شتیاریی له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان راگیرا”.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان بڵاویكرده‌وه‌: “ئه‌مڕۆ به‌بڕیاری پارێزگاری كرماشان هاتووچۆی گه‌شتیاریی له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه‌ ڕاگیرا، بڕیاره‌كه‌ش به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی و گه‌شتیاری وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ له‌قه‌سری شیرین كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌مه‌به‌ستی زیاره‌ت و به‌شداریكردن له‌یادی عاشورا بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بچنه‌ كه‌ربه‌لاو شاره‌كانی عێراق”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: “ماوه‌ی ڕاگرتنی هاتوچۆی گه‌شتیاری له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان دیاری نه‌كراوه‌، ته‌نها هاووڵاتیانی هه‌ردوو وڵات ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانی خۆیان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this