تاڵیبان: دەبێت تا 11ی سێپتێمبەر هێزەکانی ئەمریکا بکشێنەوە

0
446

SNN

بەرپرسێکی باڵا لە بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند بزووتنەوەکە 11ی سێپتێمبەری وەک دوا وادە دیاریکردووە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان.

سوهەیل شاهین بە سکای نیوزی راگەیاند: “ئێمە لەسەر بەڵێنی خۆمان سوورین کە هێرش ناکەینە سەر ئەو هێزەی ئەمریکا کە لە ئەفغانستان دەکشێنەوە”.

وتیشی: “وەک ئەوەی پێی راگەیاندووین دەبیت هێزەکانی ئەمریکا تا 11ی سێپتێمبەر بە تەواوی بکشێنەوە”.

لەدوای کشانەوەی بەشێکی زۆری هێزەکانی ئەمریکا و هەڵاتنی سەرۆکی ئەفغانستان، تاڵیبان دەستی بەسەر زۆرینەی ویلایەتەکانی ئەفغانستاندا گرت بەبێ شەڕ، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا وتوویەتی ئامادەین هێزەکانمان لە وڵاتێکدا (ئەفغانستان) شەڕبکەن کە سەربازانی وڵاتەکە ئامادەنییە بەرگری لێ بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this