بەريتانيا 20 هەزار پەنابەری ئەفغانی وەردەگرێت

0
439

SNN

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ وەرگرتنی 20 هەزار پەنابەری ئەفغانی، کە بەهۆی گەڕانەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان وڵاتەکەیان جێهێشتووە.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رێککەوتن، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی تایبەتی وڵاتانی جی حەوت لەبارەی رووداوەکانی ئەفغانستان ئەنجامبدرێت.

لە پەيوەندييەکەدا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: “وڵاتەکەی 20 هەزار پەنابەری ئەفغانی وەردەگرێت، بەڵام لە پلانێکی درێژمەودادا”.

رۆژی 15/8/2021، بزووتنەوەی تاڵیبان کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کۆنترۆڵکرد و دەسەڵاتی وڵاتەکەی گرتە دەست، لەدوای ئەوەش بەشێکی زۆری هاووڵاتيانی ئەفغانستان ههەوڵی ئەوە دەدەن بە هەر رێگەيەک بێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this