بێهیوا بووین لە ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم بۆ پەرلەمان

0
283
زیاد جەبار

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بێهیوا بووین لە ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم بۆ پەرلەمان بۆیە ئێمە لیژنەكەی خۆمان بڕیاریارماندا كە نووسراوێك ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بكەین و تێیدا داوای ئەوە بكەین كە حكومەتی هەرێم لە بری ناردنی پڕۆژە ‌یاسای بودجە ژمێرەی كۆتایی ساڵ و ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی ڕەوانەی پەرلەمان بكەن.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی هەشت ساڵی حكومەتی هەرێم پرۆژەیاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە، هیوایەكی زۆرمان هەبوو كە ئەمساڵ پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ ئەومەبەستەش چەندین جار لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت جەختیان لەسەر ئەو بابەتە كردبوویەوە بەڵام لە ڕاستیدا بێ هیوابووین لە ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی سالی 2021 چونكە كات زۆر درەنگەو پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەش پێویستی بەكاتێكی زۆر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە دواین كۆبوونەوەی لیژنەكەماندا بڕیارماندا لە بری ئەوەی حكومەت پرۆژەیاسای بودجەی 2021 ڕەوانەی پەرلەمان بكات، ئەوا حكومەتی هەرێم دوو بەیان مالی بۆ شەش مانگی یەكەم و دووەمی ساڵی 2021 بۆ پەرلەمان بنێرێت و لە كۆتایی ساڵیش ژمێرەی كۆتایی و ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی بۆ پەرلەمان ڕەوانە بكات، كاریش بكات بۆ ئامادەكردنی پرۆژەیاسی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2022.

وتەكانی سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمان لە كاتێكدایە كە دوای هەشت ساڵ لەنەبوونی یاسای بودجە، رۆژی (11ی ئایاری 2021) وەزیری دارایی ‌حكومەتی هەرێم واژووی لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژەی بودجەی هەرێم كرد، بەڵام دواتر بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی ئەوەی بۆ SNN ئاشكراكرد كە ئەمساڵیش هەرێم پرۆژەیاسای بودجەی نابێت و ئەو بابەتە لە ئەنجومەنی وەزیران داخراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this