تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێم دەگۆرێت بەو تابلۆیانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە

0
1943

\SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێم گۆڕانكاریان بەسەردا دێت و دەكرێن بەو تابلۆیانەی كە لە تۆڕە كۆمەلایەتەكاندا بڵاو بوونەتەوە، بەڵام ئەو كۆمپانیایەی كە بەو كارە هەڵدەستێت پێویستی بە شەش مانگ دەبێت تا بتوانێت پرۆژەكەیان بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.

عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەرنامەیەكی لەو شێوەیە هەیە كە تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق یەك بخرێن، بۆ ئەومەبەستەش كۆمپانیایەك تایبەت كراوە بەو كارە و سەردانی ئێمەشیان كردووە بۆ ئەوەی هەڵەبجەش وەك پارێزگایەكی سەر بەخۆ تابلۆی تایبەت بەخۆی هەبێت و سەرجەم تابلۆكانی هەرێم و عێراق بە سیستەمێكی ئەلیكترۆنی بەیەكەوە ببەسترێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە پارێزگای هەڵەبجە گرفتێكمان هەیە ئەویش ئەوەیە كە هێشتا بینای تایبەت بە دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل تەواو نەبووە بۆیە پێدەچێت بە بەراورد بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك ئێمە كەمێك لەو بابەتە دوا بكەوین، بەڵام دواجار ڕەزامەندی دەربڕاوە بە پیدانی تابلۆ بە ناوی پارێزگای هەڵەبجەوە.

بەڕِێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە نازانین ئەو وێنانەی لە تۆڕەكۆمەلایەتەیكان بڵاو بوونەتەوە چۆن دزەیان پێكراوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێم بەو شێوازە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و ئەو كۆمپانیایەش كە سەردانی ئێمەیان كرد پێیان وتین كە پێویستمان بە نزیكەی شەش مانگ دەبێت تا بتوانن پرۆژەكە بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this