فەرمانبەرێک لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیر دەکرێت

0
911

SNN

ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەى لێکۆڵینەوەى دەسپاکى لە سەڵاحەدین دەستگیرکردنى فەرمانبەرێکى راگەیاند لەکاتى وەرگرتنى بەرتیلدا لەهاووڵاتییەک.

نوسینگەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، فەرمانبەرەکە لەبەشى لیژنەى پزیشکى لە فەرمانگەى تەندروستى سەڵاحەدین کاردەکات و ویستویەتى بەرتیل لە هاوڵاتییەک وەربگرێت کە مامەڵەى بۆ کردووە، بەرتیلەکە لەبەرامبەر ئەوەدا بووە کە ئەو فەرمانبەرە راپۆرتێکى پزیشکى ساختە بۆ ئەو کەسە بنوسێت بە پێچەوانەى یاساوە.

بەپێى راگەیەندراوەکە، فەرمانبەرەکە لەکاتى وەرگرتنى بەرتیلەکەدا دەستگیرکراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this