دوای 70 رۆژ لە دەستگیركردنی لەلايەن پارتيەوە، هێشتا نوێنەرەكەی خۆسەری ئازاد نەكراوە

0
357

SNN-عەلی حەمە سەعید

نوێنەری پارتی یەكێتی دیمكرات ( پەیەدە) لە هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد كە لە دوای پێپەڕبوونی زیاد لە 70 ڕۆژ لە دەستگیركردنی دوو ئەندامی پەیەدە و نوێنەرێكی خۆسەری باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا لەلایەن هێزێكی ئاسایشی پارتییەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، تا ئێستا نوێنەرەكەی بەڕێوەبەری خۆسەری ئازاد نەكراوە و دوو ئەندامەكەی پەیەدەش بەمەرجی جێهێشتنی هەرێمی كوردستان ئازاد كراون.

نوری ئەسعەد، نوێنەری پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە لە هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە لەكاتی ڕۆشتنیان بۆ پێشوازی لە هاتنی چەند میوانێكیان لە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لایەن هێزێكی ئاسایشی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان دوو ئەندامی پەیدە ئازاد كراون بەڵام نوێنەری  خۆسەری بەڕێوەبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە زیندانی ئاسایشی پارتدایە و تا ئێستا ئازاد نەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: “(جیهاد حەسەن) كە نوێنەری بەڕێوەبەریی خۆسەری باكوور و خۆرهەڵاتی سوریایە لە هەولێر لە ڕۆژی 10ی حوەزیران لەگەڵ دوو ئەندامی پەیوەندییەكانی پەیەدە دەستگیركراوە، بە گوێرەی بەدواداچوونەكانمان ئەو تۆمەتەیان ئاراستە كراوە گوایە ئەوانەی دەستگیركراون بەدەر لە كاری یاسایی خۆیان هەستاون بە ئەنجامدانی كاری سیاسی لەكاتێكدا ئەوان تەنها بۆ پێشوازی لە چەند میوانێكیان ڕۆشتبوون، بۆیە ئەو دوو نوێنەری پەیەدەش كە ئازاد كراون مەرجیان بۆ داناون كە دەبێت هەرێمی كوردستان جێبهێڵن و بڕۆنەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان”.

نوێنەرەكەی پەیەدە لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە زانیاریمان هەیە كە (جیهاد حەسەن) نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئاسایشی پارتی دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و لە لێكۆڵینەوەكاندا ئەوەیان پێوتووە كە ئەگەر ئازادی بكەن دەبێت ئەویش هەرێمی كوردستان جێبهێڵیت بەڵام هێشتا ئەوە نازانین كەی ئازاددەكرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this