پەرلەمانتارێكی پارتی: هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا نەکرێت

0
349

SNN-عەلی حەمە سەعید

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات بەهۆی ئەو بارودۆخە سیاسەیە ئاڵۆزەی باڵی بەسەر عێراقدا كێشاوە و كشانەوەی سەدرییەكان لە هەڵبژاردن و هەروەها ترس لە كەمی بەشداری هاووڵاتیان لە پرۆسەی هەلبژاردن وایكردووە كە هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستەیەبن هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام نەدرێت.

مەیاد نەجار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی وابڕیارە كە لە 10/10/2021 پرۆسەی هەڵبژاردن لە سەرجەم عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕیوەبچێت، بەڵام ئەو دۆخە سیاسییە ئاڵۆزەی بەسەر عێراقدا هاتووە ئاماژەكان ئەوەمان پێدەڵین كە هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە ناچێت و پێدەچێت دوابخرێت بۆ ساڵی داهاتوو، چونكە سەدرییەكان كە بەهێزترین هێزی شیعین لە عێراق كشانەوەی خۆیان لە هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاندووە لەگەڵیشیاندا چەندین هێزی دیكە ئامادەی هەڵبژاردن نین.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2018 ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەندێك پارێزگای باشوور و ناوەڕاستی عێراق نزیكەی لە %17 بوو، كە ئەوە رێژەیەكی زۆر كەمە بۆیە ئەگەر سەدرییەكان بەشداری هەڵبژاردن نەكەن ئەوا ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیان هێندەی دیكە دادەبەزێت ئەوكات نەتەوەیەكگرتووەكان و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان و تەنانە هێزە ناوخۆییەكانی عێراق ئامادە نین دانبنێن بە ئەنجامی ئەو دەنگدانەدا بۆیە ترس لەوە هەیە هاووڵاتیان وەك پێویست بەشداری هەڵبژاردنەكان نەكەن و ناوەندە نێودەوڵەتیەكانیش دان نەنێت بە ئەنجامەكاندا.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە ئەنجومەنینوێنەرانی عێاق جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە لە هێزە كوردستانییەكان هیچ گرفتیكمان نییە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا یاخود دواشبخرێت، بەڵام بە مەرجێك هەلومەرجی بەڕێوچوونی هەڵبژاردن لەبار بێت و هیچ هەوڵێك نەدرێت بۆ ساختەكاری و زۆر ترین هاووڵاتیش بەشداری پرۆسەكە بكات بۆیە چاودێری هێزە شیعییەكان دەكەین بۆ ئەوەی خۆیان یەكلایی بكەنەوە  بە ئەنجامدانی هەلبژاردن یاخود دواخستنی بۆ كاتێكی دیكە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this