لێپرسراوی مەڵبەندی بادینان: بانگەشەی هەڵبژاردنمان دەستپێكردووە و دڵنیان لە دەرچونی كاندیەكانمان

0
394

SNN-عەلی حەمەسەعید

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سەرخستنی كاندیەكانی لیستی هاوپەیمانی لە شاروشارۆچكەكانی هەرێم، لێپرسراوی مەڵبەندی بادینانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە سنووری پارێزگای دهۆك هەڵمەتێكی باشی هەڵبژاردنمان بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی دەستپێكردووە بە گوێرەی ئەو پێشوازییە گەرمەی هاووڵاتیانیش لە كاندیدەكانمان دەكرێت دڵنیاین لە دەرچوونیان.

ئاراس محەمەد ئاغا، لێپرسراوی مەڵبەندی بادینانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی ئەو حزب و لایەنانەی كە لە سنووری پارێزگای دهۆك كاندیدیان هەیە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، ئێمەش لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لیستی هاوپەیمانی، هەر لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستمانكردووە بە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بە گوێرەی ئەو ڕێسا و ڕێنماییانەی كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دیاریكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە سنووری پارێزگای دهۆك لیستی هاوپەیمانی كوردستان بە دوو كاندید كێبڕكێی هەڵبژاردن دەكات، هاوكات بەگوێرەی ئەو پێشوازی و بەدەمەوەهاتنەی كە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچەی بادینان هەیانە بۆ كاندیدانی لیستی هاوپەیمان دەتوانین بڵێین كە كاندیدەكانمان چانسی سەركەوتنیان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق زۆرە و دڵنیاین لە دەرچوونی كاندیدەكانمان.

ئەو لێپرسراوەی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە لە یەكێتی ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ سەرخستن و پشتیوانی لە كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی ئەنجامی دەدەین و لەم هەڵبژاردنەشدا مەبەستمان كە دەنگی ڕاستەقینەی یەكێتی لە سنووری پارێزگای دهۆك بەهەموو هێزەسیاسییەكان نیشان بدەین.

بەگوێرەی ئەو وادەیەی كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دیاریكراوە بڕیارە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە 10/10/2021 پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە ببات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this