کۆرۆنای دەلتا گورزی کوشندە لە بەهای نەوت دەدات

0
309

SNN

ئەمڕۆ شەممە 21ی ئاب، بەهای بەرمیلێک نەوت گەورەترین دابەزین لەماوەی هەفتەیەکدا بەدرێژایی ئەمساڵ تۆمارکرد و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 65.18 دۆلار و نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 62.14 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی جۆری گۆڕاوی پەتاکە بەناوی دەلتا وایکرد بەهای نەوت گەورەترین دابەزین لەهەفتەیەکدا لەماوەی هەشت مانگی رابردو تۆماربکات، لەماوەی هەفتەی رابردوودا نەوتی برێنت 8% بەهاکەی لەدەستداوە، هەروەها لەدوێنێوە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 1.27 دۆلار دابەزیوە کە ڕێژەی 1.91%ی نرخەکەیەتی و بەوەش بو بە 65.18 دۆلار.

کاتێک ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەر وڵاتێکی گەورەی جیهاند بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت ئەوا وڵاتەکە دەست دەکات بە ئەنجامدانی چەند رێکارێکی توند و داخستنی چەندین شوێن بەتایبەتی کارگە زەبەلاحەکان و گەشتەکانی وڵاتان بۆ ناوخۆ و دەرەوە، ئەمەش راستەوخۆ خواست لەسەر نەوت کەم دەکاتەوە و بەهاکەی لە نێو بازاردا دادەبەزێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this