موسەنا ئەمين: زۆرێک لە لايەنە شيعەکان دەيانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت

0
372

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەند وابڕیارە كە لە 10/10/2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت، بەڵام بە وتەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زۆرێك لە لایەنە شیعییەكان هاوڕان لەگەڵ هێزی سەدرییەكان بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی ئاسایی بەڕێوەبچێت لە مانگی نیسانی ساڵی 2022.

موسەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە ئاراستەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كاردەكات كە وابڕیارە لە 10/10/2021 بەرێوە بچێت، بەڵام زۆرێك لە لایەنە شیعییەكان بە ئاراستەیەكی دیكە كاردەكەن ئەویش دواخستنی هەڵبژاردنەكانە بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2022، چونكە زۆرێك لەو لایەنە شیعیانە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەكاندان بەڵام لەبەرشەقام ناوێرن بە ئاشكرا دەریببڕن.

ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەگەر هەڵبژاردن بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2022 دوابخرێت، ئەوكاتە هەڵبژادنەكە دەبێت بە هەڵبژاردنێكی ئاسایی و یاسایی و نابێتە هەڵبژاردنی پێشوەختە وەك ئەوەی ئێستا ئامادەكاری بۆ دەكرێت، چونكە بە گوێرەی یاسا دەبێت 45 ڕۆژ پێش كۆتایی هاتنی ئەم خولەی پەرلەمان دەبێت ئەندامانی خولی نوێ‌ هەڵبژێردرابن و هەڵبژاردنەكەش پەسەندكرابێت”.

وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتێكدایەكە دوێنێش (مەیادە نەجار) پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی بۆ SNN ڕوونكردەوە كە هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستیەك كە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە ناچێت و دوادەخرێت بۆمانگی نیسانی ساڵی 2022.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this