دارستانەکانی ناوچەی گەشتیاری قەشقۆڵی گڕیگرت

0
175

SNN

ئەمڕۆ ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی گەشتیاری قەشقۆڵی لە قەزای دوکان کەوتەوە و زیانێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی رایگەیاند: “بە ھۆكارێكی نادیار ئاگر لە بەشێكی دارستانەكانی ناوچە گەشتیارییەكانی قەشقۆڵی لە قەزای دوكان كەوتەوە و بەشێكی درەختەكانی مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوانی دۆڵی جافایەتیشی گرتۆتەوە، بەداخەوە زیانێكی زۆری گەیاندووە بە درەختەكان و ژینگەی ناوچەكە”.

وتیشی: “بەداخەوە دیسانەوە ئاگر بووەهۆی فەوتاندنی ژینگە و سروشتی جوانی سنوورەکە، ئەم دیاردە ناشرینە جگە لە زیانگەیاندن بەکەرتی گەشتیاریی سنوورەکە، زیانێکی گەورەش دەگەیەنێت بە ژینگە و سروشتی سنوورەکە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this