چالاکوانێکی عێراقی بەشێوەی گوماناوی کوژرا

0
306

SNN

چالاکوانێکی مەدەنی لە شاری نەجەف بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا و بە هۆی ئەوەی بە ئۆتۆمبێلێکی بێ ژمارە شێلراوە گوماندەکرێت، بەمەبەست کرابێتە ئامانج.

میدیاکانی عێراق بلاویان کردەوە، لە شاری نەجەف عەلا شبلی رخنەگر و چالاکوانی مەدەنی بە ئۆتۆمبێلێکی بێ ژمارە شێلراوە و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەکەش بەرەوشوینی نادیار هەڵاتووە و تائێستا کەس لە سەر ئەو رووداوە دەستگیرنەکراوە.

بەشێکی چالاکوانانی عێراقی لە بڕوایەدان ئەو رووداوە تاوانی کوشتنە، هاوشێوەی کردنەئامانجی چالاکوانان و رەخنەگرانی حکومەت لە دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019ەوە.

لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019دا نزیکەی 600 خۆپیشاندەر کوژران و لە دوای خۆپیشاندانەکانیشەوە چەندین هەڵسوڕاو و چالاکوانی ئەو خۆپیشاندانانە کوژراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this