قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە

0
254

SNN

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:  دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک ئاڕاستەی نیشتمانی کار بکات و هەنگاوەکانی چاکسازییش جێبەجێبکرێن لەپێناو  رێکخستنەوەی باشتری هێزەکان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر، بە ئامادەبوونی وەزیری کاروباری پێشمەرگە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بە چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ستایشی هێزی هاوپەیمانان کرا کە هاوکار و هەماهەنگ بوون لە پرسی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

دواتر وەزیری پێشمەرگە باسی لەهەنگاوەکانی چاکسازییەکان کرد کە گەیشتوونەتە چ ئاستێک و پێویستییەکانی قۆناغی داهاتوو بۆ جێبەجێکردنی هەموو ئەو هێڵانەی کە دیاری کراون بۆ چاکسازی لە وەزارەت  و هێزەکانی پێشمەرگە.

قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە: کە دەبێت بەردەوامی بدرێت بە چاکسازییەکان لەسەر بنەمای ئەو پلان و هەنگاوانەی کە بە‌ھاوبە‌شی لە‌گە‌ڵ هێزی هاوپەیمانان دیارییان کردووە. وتیشی ” دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک ئاڕاستەی نیشتمانی کار بکات و هەنگاوەکانی چاکسازییش جێبەجێبکرێن لەپێناو  رێکخستنەوەی باشتری هێزەکان”.

هەروەها، بە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی راگەياند: راستە هەنگاوەکانی چاکسازی ئاسان نین، بەڵام دەبێت بکرێن و ببینە خاوەن هێزێکی رێکخراوتر و ئێمەش لە‌ سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران هاوکارتانین لە پێناو سەرخستنی پلانەکانتان.

لەکۆتایی کۆبوونەوەشدا چۆنییە‌تی چارە‌سە‌ر كردنی گرفت و لەمپەرەکان خرایەروو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this