لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و بازرگانان بڕیارێك لە مەرزەكانەوە دەركرا

0
655

SNN-عەلی حەمەسەعید

لە پێناو كەمكردنەوەی زیاتربارگرانییەكان لەسەر شانی بازرگانان و هاووڵاتیان بەتایبەت ئەوانەی لە مەرزەكانەوە سەردانی ئێران دەكەن، لەمەودوا لە دیوی ئێرانەوە هیچ بڕە پارەیەك بەناوی پشكنینی کۆرۆناوە لە بازرگانان و هاووڵاتیان وەرناگیرێت  كە سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن، بەڵكو تەنها لەهەرێمی كوردستان یەك جار پشكنینیان بۆ دەكرێت و بۆماەی چوار ڕۆژ ئەو پشكنینە كاری پێدەكرێت.

ئەحمەد كەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەSNN ی ڕایگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی گرتنەبەری ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆناو بەهۆی توندی ڕێكارەكانی ڕووبڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، ئەو بازرگانان و هاووڵاتیانەی كە بۆ هەرمەبەستێك سەردانی ئێرانیان دەكرد لە ڕێگەی دەروازە سنووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران، لەدیوی هەرێمی كوردستان پشكنینیان پێ دەكرا بەلام لە دیوی ئێران قەبوڵ نەدەكرا و بڕێك پارەیان لێوەردەگیرا لەبەرامبەر دووبارە ئەنجامدانی پشكینی كۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشكرد: “وەرگرتنی ئەو پارەیە لەیەن بەرپرسانی ئێرانی بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا ببوە هۆی بارگرانی زۆر بۆ بازرگانان و هاووڵاتیان، بەڵام بەهەوڵێكی زۆری ژووری بازرگانی سلێمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی توانیمان ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین و ئەو ڕێكارە لادەبرێت و تەنها كار بە پشكنینی هەرێمی كوردستان دەكرێت بۆ كۆرۆنا”.

ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “بۆ لەمەودوا ئەو بازرگان و هاووڵاتیانەی كە دەیانەوێت لە ڕێگەی مەرزەكانەوە یاخود فرۆكەخانەكانەوە سەردانی ئێران بكەن تەنها یەك جار لە هەرێمی كوردستان پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت و ئەو پشكنینەش بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەكاردێت و وەك ڕابردوو پێویست ناكات دووبارە لە دیوی ئێرانەوە پشكنینی كۆرنایان بۆ بكرێت و بڕێك پارەیان لێوەربگیرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this