راگەيەندراوی وەزارەتی بازرگانی لەبارەی نرخی ئاردەوە

0
478

SNN

وەزارەتی بازرگانی و پيشەسازی هەرێم رايگەياند: “ئەو ئاردەيان تاقيکردووەتەوە کە لە بەشە خۆراکی مانگی تەمووزدا بەسەر  هاووڵاتياندا دابەشکراوە و خاوەن فڕن و نانەوا خانەکان خواستيان لەسەری بووە و نرخی ئارد بۆ 23هەزار دابەزيوە”.

وەزارەتی بازرگانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “رۆژی چوار شەممە نسرين محمد بەرێوەبەرى بەرێوەبەرايەتى دروستكراوى دانەوێلەى سلێمانى و سۆران عبدالغفوربه رێوەبەرى بەرێوەبەرايەتى چاودێرى بازرگانى سلێمانى به هاوكارى له گه ل ليژنه ى هاوبەشى قايمقاميه تى سلێمانى و سەنديكاى فرن و نانه واكان هه ستان به تاقيكردنه وه ى ئه و ئارده ى حصه ى حه وت کەدابەشدەكرێت بەسەر هاوولاتياندا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “نمونەی ئاردەکەیان كردووە به نان و نانێكى زور جوانى لێ دروستبووە خاوەن فرنه كان خواستى زۆريان له سه ربوو وه نرخى فه رده ى ئارد له شارى سلێمانى دابه زى بۆ 23000 بيست و سێ هه زار دينار”.

دەشڵێت “ھەوەلەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد تا ئاستی نرخی پێشوتر”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this