ئەو پێوەرە زیرەکەی کارەبا کە بۆ ماڵان دانرابوو نوێدەکرێتەوە

0
902

SNN

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم هاوبەشانى کارەبا ئاگاداردەکاتەوە لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا سیستەمی پێوەری زیرەك نوێ دەكرێتەوەو دەبێت هاوبەشانی كارەبا لە 40 ئەمپێر كەمتر كارەبا بەكاربهێنن.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردووەتەوە، نوێكردنەوەی سیستەمی پێوەری زیرەك بەمەبەستی چارەسەركردنی چەند گرفتێكی تەكنیكی یە كە لەهەندێك پێوەری زیرەك روویدابوو.

دەقی راگەیەندراو
ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی كارەبا دەكەینەوە كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە بە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی كارەباكانیان لە 40 ئەمپێڕ كەمتر، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا سیستەمی پێوەری زیرەك لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان نوێ دەكرێتەوەو دەبێت هاوبەشانی كارەبا لە 40 ئەمپێڕ كەمتر كارەبا بەكاربهێنن بۆ ئەوەی پێوەرەكانیان دوور بن لە كوژانەوەی كارەباكەیان. نوێكردنەوەی سیستەمی پێوەری زیرەك بەمەبەستی چارەسەركردنی چەند گرفتێكی تەكنیكی یە كە لەهەندێك پێوەری زیرەك روویدابوو.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this