ناوەندەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سلێمانی زیاددەکرێت

0
250
ڤاکسین

SNN

سێ مەڵبەندی دیکە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەناو شاری سلێمانی زیادکرا بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان، لەکاتێکدا کە خواستی زۆر لەسەر وەرگرتنی ڤاکسین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند کە مەڵبەندەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە 11 مەڵبەندەوە بۆ 14 زیادکراوە، ئەوەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و لۆد لەسەر مەڵبەندەکانی دیکە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە لە نزیکترین مەڵبەندی تەندروستی سنووری جوگرافیای گەڕەکەکانیان بەکار بهێنن و پێش سەردانی کردنی مەڵبەندەکان ناوی خۆیان تۆماربکەن لەڕێگای لینکی وەزارەتی تەندروستی وە چاوەڕوانی (نامە) بن بۆ ئەو ژمارە تلفونەی کە هاوڵاتی خۆی پێ تۆمار کردوە ئاگادار دەکرێنەوە لەبەرواری وەرگرتنی ڤاکسین .

هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەی وەزارەتی تەندروستی ناوی خۆیان تۆمار بکەن:
vac.health.digital.gov.krd

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this