ئاستی ئاوی ژێر زەوەی لە هەولێر 31 مەتر دابەزیوە و 50 بیری ئاویش وشكیان كردووە

سەردەشت عبدالخالق، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر لە سەروو دەستەڵاتی ئێمەدایە چونكە لەمساڵدا لە هەرێمی كودستان وشكەساڵی ڕوویدا و وەك پێویست باران نەباری، بۆیە ئەمە وایكردووە كە لەمساڵدا ئاستی ئاوی ژێر زەوی لەهەولێر نزیكەی ٣١ مەتر دابەزێت بەوهۆیشەوە دەیان بیر لە هەولێر ڕووبەڕووی وشك بوون بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە هەولێر بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا تائێستا توانیومانە ١١٠ بیر غەتاس و پەمپەكانیان بۆ گۆڕاوە و چاكبكرێنەوە، هاوكات لەكۆی ٥٠ بیری وشك بوو ١٨ بیر لێ دراونەتەوەو چاككراونەتەوە بەردەوامیش دەبین لە چارەسەركردنی گرفتەكانی دیكە كە ڕۆژانە ڕووبەرووی بیرەكان دەبێتەوە
عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بە ئامادە بوونی بەڕێوەبەری ئاو چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار چەند ڕێنماییەكمان بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە هەولێر دەركرد كە بریتین لە پێدانی دەسەڵاتی دارایی بە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێرو تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بۆ چارەسەركردنی ڕووداوە لەناكاوەكان.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەروو، ئێمە داوامان كردووە كە دەبێت فەرمانگەكانی ئاو خۆیان ئاو دابەش بكەن نەك دابەشكردنی ئاو بدرێتە كەسانی خێرخواز یان كۆمپانیاو كەرتی تایبەت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆتینات لەناو فەرمانگەكاندا نەمێنێت بۆ ئەوەی هەرشتێك پەیوەندی بەچارەسەری قەیرانی ئاوەوە هەبێت بەزوویی كاری تێدا بكرێت، بۆیە ئەگەر وانەكرێت بە دڵنیایی گرفتی كەمی ئاو لە هەولێر بەردەوامی دەبێت.
وادەی کۆتايهاتنی خۆڵبارينی ئەمڕۆ بزانە
1 هەفتە لهمهوپێشوادەی کۆتايی هاتنی خۆڵبارين راگەيەندرا
1 هەفتە لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوهى دوو ساڵه حكومهتى ههرێم هێندهى ئهم مانگه دۆخى دارایی باش نهبووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمڕۆ پلاسخارت لهگهڵ حزبهكانى ههرێم باسى چى دهكات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوهى دوو ساڵه حكومهتى ههرێم هێندهى ئهم مانگه دۆخى دارایی باش نهبووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمڕۆ پلاسخارت لهگهڵ حزبهكانى ههرێم باسى چى دهكات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش