کۆریای باشوور هاوکاری منداڵانی عێراق دەکات

0
202

SNN

کۆریای باشوور 800 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی عێراق تەرخان کردووە.

رێکخراوی یونسێف، کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی رایگەیاندووە: ئەو هاوکارییەی کۆریای باشوور لە رێگەی رێکخراوەکەوە دەگەیەندرێتە منداڵانی عێراق و لە پرۆژەکانی تەندروستی، ئاو، خوێندن و پاراستنی منداڵاندا خەرج دەکرێت.

ئەو 800 ملیۆن دۆلارەی هاوکاریی کۆریای باشوور بەشێکە لە پرۆژەیەکی یونسێف بۆ کاری مرۆیی لە پێناو منداڵانی عێراق، کە بەهۆی کردە تیرۆریستییەکان و کۆرۆناوە کاریگەربوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this