تەقينەوەيەک لە بەغدا روويدا

0
306

SNN

ميدياکانی عێراق رايانگەياند: “بەهۆی تەقينەوەيەک لە رۆژئاوای بەغدای پایتەختی عێراق سێ کەس کوژران”.

ميدياکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە رایانگەیاندووە: “بۆمبێک کە لە نێو بوتڵێکی غازدا دانرابوو، تەقیوەتەوە و زیارەتکارانی شیعەی لە رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن لە ناوچەی جیھاد رۆژئاوای بەغدا کردووەتە ئامانج”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد: “لە ئاکامی تەقینەوەکە، سێ کەس کوژراون، تا ئێستا هيچ لايەنێک بەرپرسيارێتی خۆی لە رووداوەکە رانەگەياندووە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this