تاڵیبان: تا هەفتەیەکی دیکە حکومەت پێکدەهێنین

0
327
تاڵیبان

SNN

وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند کە بزووتنەوەکە پلانی هەیە لە ماوەی یەک هەفتەدا حکومەتێکی نوێ لە ئەفغانستان پێکبهێنێت.

زەبیحوڵا موجاهید، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز باسی لەوەکرد کە چەند سەرکردەیەکیان بۆ پۆستە باڵاکانی حکومەت دەستنیشانکردووە و پۆستی وەزیرانی تەندروستی و پەروەردە و سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەفغانستانیان یەکلاکردووەتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا ناوبراو ئیدانەی دوایین هێرشی ئاسمانی ئەمریکای کرد بۆ سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی و وتی: “ئەوە هێرشە بۆ سەر خاکی وڵاتەکەمان”.

لەگەڵ ئەوەشدا داوای لە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا کرد کە پەیوەندی دیپلۆماسییان لەگەڵ تاڵیبان هەبێت لەدوای کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان، پێشبینیشی کرد کە کشانەوەی هێزەکان بەمنزیکانە کۆتایی بێت.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشدارییانداوە لەوەی “ئەفغانستان رووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی ببێتەوە”، بەتایبەت لەئێستادا کە بەشێکی زۆر لە خاکی وڵاتەکە دووچاری وشکەساڵی بووە.

رۆیتەرز ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئابووری ئەفغانستان لەدوای دەیان ساڵ جەنگ داڕوخاوە و پێدەچێت هاوکارییە دەرەکییەکان ببڕدرێت کە بڕەکەی ملیاران دۆلارە  و ئەوەش زیانی ئابووری گەورەی بۆ وڵاتەکە دەبێت، هاوکات پێشبینی دابەزینی بەهای دراوی ئەفغانستان دەکرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this