ئيمانيۆل ماکرۆن لە هەولێرە

0
235

SNN

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوت، گەیشتە هەولێر و لەلايەن هەريەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و نێچيرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا.

لە رێورەسمی پێشوازيکردنەکەدا، هەر یەک مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی فەرەنسا لە هەولێر، پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە ئامادەبوون.

بەپێی راگەیاندراوی کۆشکی ئێلیزێ، سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لەسەردانەکەیدا بۆ ھەولێر لەگەڵ ھەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ماکرۆن دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە هەولێر، سەردانی شاری مووسڵ بکات و لەوێش ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی هەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this